کوردستانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی ئاراسته كرد و رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێم.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی "بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی، پیرۆزبایی لە خوشک وبرایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی و کامەرانی و ساڵی کۆتاییهاتن بە ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بێت کە لە ساڵانی رابردوو لە سەر دەستی تیرۆریستان رووبەڕووی تاوانی مەزن بوونەوە".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێم و ئێزدییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کورد ماف و داخوازییەکانیان پارێزراو دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکانمان".