کوردستانی
تەندروستی سۆران ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری تەندروستی سۆران رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ 2 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سۆران چاکبوونەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا تەنها 4 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون.
کاروان جەمال، بەڕێوبەری تەندروستی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 2 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای سۆران چاکبوونەوە کە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا 4 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، هەروەها تاوەکو ئێستا 8 تووشبوو چاکبوونەتەوە".
لەبارەی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینە ماون وتی "لە ئێستادا تەنها 3 کەس لە قەزای سۆران لە کەرەنتینەدان ئەوانیش دایک و باوکیان تووشبووی کۆرۆنا بوون، هەروەها 13 کەسیش پشکنینیان بۆ ئەنجام دراوە چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامەکانیان دەکەین".