گێتی
ئه‌سما ئه‌سه‌د بێده‌نگى شكاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر رووداوەکانی سوریا و رووخانی رژێمەکەی به‌شار ئەسەد، ئەسما ئەسەدى هاوسه‌رى به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كه‌م قسه‌و هه‌ڵوێستى خۆى بڵاوكرده‌وه.
ئەسما ئەسەد، لە چەند پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر "ئێکس" بڵاوکردووەتەوە نوسیوه‌تى "دوای ماوەیەک لە بێدەنگی، ئێستا کاتی ئەوەیە سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە، هیوا و گۆڕانکاری ناوەستن".
هه‌روه‌ها "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەردەوام پابەندبووم بە بێدەنگییەوە بە تایبەت لە پرسە سیاسییەکاندا و لە داهاتووشدا هیچ دەستوەردانێک ناکات".
"سوریا بە هەموو جوانی و مێژووەکەیەوە لە دڵیدا دەمێنێتەوە و هیوای ئایندەیەکی باشی خواستووە".
رۆژى 11ى مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د رووخا‌و و به‌هۆیه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و رووسیا هه‌ڵهاتن.
ع
بیروڕا



