کوردستانی
بەمشەوە داعش هێرشی کردە سەر سوپای عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەکی چەکداری داعشەوە تەقە کراوە لە بنکەیەکی سەربازی سوپای عیراق و ماڵەکانی ئاوای گەروە لە ناوچەی شێخ باوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو لەلایەن ژمارەیەکی چەکداری داعشەوە تەقە کراوە لە بنکەیەکی سەربازی سوپای عیراق و ماڵەکانی ئاوای گەروە لە ناوچەی شێخ باوە سەر بە ناحیەی جەلەولا".
عەمید کەمال ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن سوپای عیراق و دانیشتووانی گوندەکەوە وەڵامی هێرشەکانیان دراونەتەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون".
سەبارەت بە زیانەکانی فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە وتی "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".