کوردستانی

زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە زینی وەرتێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە زینی وەرتێ
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆكەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی راپەڕێن و قەسرێ و زینی وەرتێ سوڕاونەتەوە و بۆردومانی چەند شوێنێكیشیان كردووە.

ئەو فڕۆكانەی توركیا بەمەبەستی بۆردومانكردنی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە سوڕاونەتەوە و بەهۆیەوە چەند شوێنێكیان بۆردومان كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

بە وتەی هاوڵاتیانی ناوچەكە، فڕۆكەكان زۆر نزیكبوون و ترس و دڵەراوكێیان لای هاوڵاتی دروستكردووە و بەشێك لە هاوڵاتی ناوچە سنورییەكان و گوندەكان بۆ چەند ساتێك چونەتە دەرەوەی ماڵەكانیان.

لە ماوەی رابردوو بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە ناوچە سنورییەكان و گوندەكان سەرەڕای زیانی ماددی و ڕووخانی ماڵی هاوڵاتیان كوشتنیشی لێكەوتووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان