ئابووری

نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆماركرد

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی گەورەی تۆماركرد دوای ئەوەی نرخەكەی بەشێوەی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆماركردبوو لە رۆژانی رابردوو.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسان، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت دوو دۆلار و 14 سەنت دابەزیوە، بەوەش نرخەكەی ئێستا بۆ یەك بەرمیل 29 دۆلار و 60 سەنتە.

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی ئەویش بۆ یەك بەرمیل دوو دۆلار و 30 سەنت دابەزیووە و یەك بەرمیل لە بازاڕەكاندا 20 دۆلار و 11 سەنتە".

ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە پێشتر بۆ نزیكەی 34 دۆلار بەرزبووە، هەرچەندە رووسیاو سعودیە لەسەر ئەوە رێككەوتبوون كە بڕی بەرهەم هێنانی نەوت كەمبكرێتەوە و ترەمپیش رایگەیاندبوو كە 20 ملیۆن بەرهەمی رۆژانە كەم دەكرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال