تەندروستی
دهرمانێكى ساخته كهوتووهته بازاڕهوه و مهترسیداره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداریی لە جۆرە دەرمانێک دەدات كە کەوتووەتە بازاڕەکانی کوردستانەوەو دەڵێت، سەرلەبەری ساختەیە و بەکاری مەهێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئاداری 2025 دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ئاگادارییەکدا هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه و دهڵێت "ئەو دەرمانە سەرلەبەری ساختەیە، بۆیە خۆتان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی و ئەگەر ئەو جۆرە دەرمانەتان بینی لە ماڵەوە یان هەر دەرمانخانەیەک، بە زووترین کات تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە لە سەرتاسەری کوردستان لە رێگەی ژمارەی هێلی گەرمی 07508592222 و 07708592222".
هەروەها "دڵنیاییش دەدا لەوەی کە، تیمەکانیان بەردەوام لە پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ رێگریکردن لە دەرمانی نایاسایی و ساختە، پێش گەیشتن بەدەستی هاوڵاتییان و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەرامبەر بە سەرپێچیکاران دەکەنەوە".
ع
بیروڕا



