ئینستتیوتى نارین

دۆخی سوریا خەریكە دەگاتە جەنگێكی ناوخۆیی خوێناوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی سوریا خەریكە دەگاتە جەنگێكی ناوخۆیی خوێناوی


مەودا میدیا-
بەهۆی شەڕوپێكدادانی نێوان سەربازانی سوپای سوریا و گرووپە چەكدارەكان، لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 80 كەس لەو وڵاتە كوژراون. 

میدیاكانی سوریا بڵاویان كردووەتەوە، لە ناوچە كەناراوییەكانی ئەو وڵاتە شەڕ و پێكدادانێكی توند لە نێوان سوپای سوریا و گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە رژێمی پێشووی سوریا روویداوە و نزیكەی 80 كەس بەوهۆیەوە كوژراون. 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەڕ و پێكدادان لە شارەكانی لازقییە، جەبلە، تەرتووس لە رۆژئاوای سوریا روویداوە كە پێگەی بەهێزی عەلەوییەكانی سووریایە و 48 كەس كوژراون كە 16یان سەر بە لایەنگرانی ئەسەد بوون و 28ـیشیان سەربازی سوریا بوون و چوار كەسیشیان هاوڵاتی ئاسایی بوون. 
 
میدیاكانی سوریا باسیان لەوەشكردووە، سەرەتای شەڕ و پێكدادانەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ژمارەیەك لە چەكدارانی نزیك لە ئەسەد، هەڵیانكوتاوەتە سەر ژمارەیەك لە خاڵی پشكنینی سوپای وڵاتەكە لە دەوروبەری شاری لازقییە، دواتر شەڕەكە فراوانتر بووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan