هاودین مەحمود

هاودین مەحمود

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەو سەروبەندەی کە خاتوو نەرمین عوسمان، وەزیری کاروباری ژنان بوو لە کابینەکەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی،  سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکان دێتە سەرەی ئاخاوتنی و زۆر بەوردی و جدی لەسەر بابەتەکانی کۆبوونەوەکە دەدوێت کە دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ ژن و بردنی مەحرمەم بووە، بەشێک لە پیاوانی کۆبوونەوەکە لەژێر دەمی خۆیان و هەندێکیان بە دەنگی ناسازیان (ژاوەژاو)ێک دروستدەکەن وەک ئەوەی نەهێڵدرێت قسەکان و پەیامەکە وەک خۆی بگات یان پێشتر نەبووە و نەکراوە ژن لەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا بەو شێوەیە قسە بکات.

لە بەرانبەردا و بە دان بەخۆداگرتنی، بەڕێز نەرمین عوسمان بەردەوام دەبێت هەتا  هەڵوەستەیەک دەکات و دەنگی دلێرانە و جوامێرانەی بەرزتر دەکاتەوە و بە هەردوو دەستی دەکێشێت بەسەر مێزەکەدا و بێدەنگی و خامۆشییەک سەراپای هۆڵەکە دادەگرێت، کش و مات، پێیان بەیان دەکات:  ئێرە کۆبوونەوەیە لە دامەزراوەیەکی رەسمیدا، ناو ماڵبات و دیوەخان نییە رێگە نەدرێت ژنان رۆڵ و قسەی خۆیان هەبێت، لەوە بەدواوە مۆدێلێک هاتە ئاراوە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان ژنان پێش پیاوان دەخران.

نمونەی ژنی شۆڕەسوار و جوان و جوامێر لە دیرۆکی کوردایەتیدا فرەن و نموونەن بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوومان.

‎*ژاوەژاو: ئەو دەنگە ناشازانەیە کە مرۆڤ بێزار دەکات و کۆئەندامی بیستن توانای وەرگرتنی نییە یاخود، بریتییە لە دەنگێک یان چەند دەنگێکی تێکەڵ بەیەک بوو، کە مانایەکی ئاشکرا و دیاریکراویان لێ بەدەست ناهێنرێت، زۆر جار ژاوەژاو بە یەکەی دیسیبل – Decible دەپێورێت.

ر.س

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan