گێتی
خامنه‌یی: رێگه‌ناده‌ین هیچ وڵاتێك خۆى به‌سه‌رمان بسه‌پێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى داواى دانوستان له ئێران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنن.
ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "پێداگریی بەشێک لە حکومەتە چەوسێنەرەکان لەسەر دانوستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکو بۆ زاڵبوون و سەپاندنی خواستەکانی خۆیانە".
وتیشى "کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دڵنیاییەوە داخوازییەکانی ئەوان قبووڵ ناکات، پاگەندەکانی ئەوروپا کە ئێران بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکات قسەی زیاده".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا ئەو سێ وڵاتە ئەرووپیەش بەیاننامە بڵاودەکەنەوە کە ئێران بەڵێنە ئەتۆمییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە، کەس نییە لێیان بپرسێت، ئێوە چی بەڵێنەکانتان جێبەجێ کردووە، ئێوە رۆژی یەکەم بەڵێنەکانتان جێبەجێ نەکرد و دواتر ئەمه‌ریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە، دواتر بەڵێنتان دا قەرەبووی کەنەوە، هیچتان نەکرد".
ع
بیروڕا



