گێتی
سعودیە لە بارەی رێكەوتنەكەی كورد و سوریاوە پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئیمزاكردنی رێكەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی نوێی سوریا، حكومەتی سعودیە وەك یەكەم وڵاتی عەرەبی بەیاننامەیەكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە پێشوازی لە رێكەوتنەكە كرد.
لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەدا هاتووە، شانشینی سعوودیە پێشوازی لە ئیمزا كردنی رێكەوتننامەكە دەكات، كە یەكخستنی تەواوی دامەزاروە مەدەنی و سەربازییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لە نێو دامودەزگاكانی دەوڵەتی سووریادا دیاری دەكات بۆ پێكەوەكاركردنی هاوبەش و رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان پێكەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە سعودیە یەكەم وڵاتی عەرەبییە كە پێشوازی لە راگەیاندنی ئەو رێكەوتنە دەكات پێش تێپەڕبوونی 24 كاتژمێر بەسەر رێكەوتنەكەدا.
دێنێ دووشەممە، 10ی ئازار، سەرۆكایەتیی كۆماری سووریا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رێككەوتنێكیان ئیمزا كردووە.
ئ پ
بیروڕا



