ئینستتیوتى نارین

ئەمریكا پەیامێكی لەبارەی پێنەدانی مووچەی هەرێمەوە بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا پەیامێكی لەبارەی پێنەدانی مووچەی هەرێمەوە بڵاوكردەوە


مەودا میدیا-
یەكێك لە سیناتۆرە كۆمارییەكانی ئەمریكا لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە بارەی سپیكردنەوەی پارە لە یەكێك لە بانكەكانی عیراق و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزیری دارییەوە بڵاویكردووەتەوە، داوای سزادانی عیراق دەكات.  

جۆی وێڵسن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی ئەمریكا لە پەیامەكەیدا دەڵێت" بانكی رافیدەین مانگانە ملیاران دۆلار بۆ میلیشیا عیراقییەكان سپی دەكاتەوە، بۆیە پێویستە گەنجینەی ئەمریكا سزادانی ئەو بانكە دوانەخات".

هەر بە پەیامەكەیدا ئەو كۆنگرێسمانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات" تەیف سامی كوردانی عیراق برسی دەكات و مووچەكانیان نادات، ترەمپ ئەمە چارەسەر دەكات و دەبێت كۆتایی پێبێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan