ستایڵی نوێ

دەبێت پێڵاوی بەرز لەگەڵ کام جۆر ستایلی جلوبەرگ لەپێ بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەبێت پێڵاوی بەرز لەگەڵ کام جۆر ستایلی جلوبەرگ لەپێ بکەین
مەودا میدیا- سـۆما خالید

پێڵاوی بەرز ئارەزووی زۆربەی خانمانە و بە گرنگترین بەشی خۆ رازاندنەوەی دادەنێن، هەرچەندە رۆشتن بە پێڵاوی پاژنە بەرز قورس بێت ، بەڵام خانمان هەر بەردەوامن لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە پێڵاوانە.

لەپێ کردنی پێڵاوی بەرز یاسای خۆی هەیە، تەنیا لەگەڵ هەندێک جۆری ستایلی جڵ و بەرگ بەکاردێت وەک پۆشینی جلوبەرگی ئاهەنگەکان و جلوبەرگی کورت، هەروەها بەپێی ئەو شوێنەی کە ئامادە دەبیت، بەڵام لەگەڵ پانتۆڵ و پانتوڵی وەرزشی و تەنورەی زۆر کورت گونجاو نییە بۆ ئەوکەسانەی باڵایان بەرزە.

بە پێی توێژینەوەکانی پزیشکان، لە بەکارهێنانی پێڵاوی بەرز دەبێتە هۆی پشت ئێشە، فشاری زۆر دەخاتە سەر ماسولکەکان و کاریگەری لەسەر جومگەکانی ئەژنۆ دروست دەکات، پاشان دەبێتە هۆ تێکدانی هاوسەنگی جەستە لە کاتی رۆیشتندا، هەروەها دەبێت لە پێکردنی ئەم پێڵاوانە تەنها بۆ بۆنەکان بێت تاکو پێیەکان بەدوور بن لە زیانەکانی ئەم پێڵاوانە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن