گێتی

رێبه‌ری دروزه‌كان: هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ شەرع نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبه‌ری دروزه‌كان: هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ شەرع نییە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/13، رێبه‌ری دروزه‌كان له‌ سوریا بڵاویکردەوە كه‌ ئەوان هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ دەسەڵاتی نوێی دیمه‌شق به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع نییه‌ و  توندڕه‌و و تیرۆریستە.

به‌هجه‌ت هیجری رێبه‌ری دروزه‌كان لە سوریا رایگەیاند "دڵگرانن بۆ خه‌ڵكی پارێزگای سویده‌دا کە بەهۆی پەلاماری گرووپە توندڕەوەکان شەرعەوە خوێن له‌ گه‌له‌كه‌یان ده‌چۆڕێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتی نوێی دیمه‌شق توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌ و هیچ رێككه‌وتن و كۆده‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵدا نییه‌، ئەوان له‌ قۆناغی بوون یان نه‌بووندان و وه‌ك مه‌زهه‌بێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كارده‌كه‌ن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan