کوردستانی
حكومەت بژاردەیەكی نوێ بۆ نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بژاردەیەكی نوێ بۆ نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریكراوە، بەڵام جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ نرخی پێشوو نییە و هێشتا زۆر گرانە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند"بژاردەی نوێی نرخەكان زۆر زۆر گرانە و بە تەواوی رەتیدەكەینەوە، چونكە جیاوازیەكی زۆری لەگەڵ پێشودا نیە و بەهیچ شێوەیەك داهاتی خێزان رەچاونەكراوە".
وتیشی"بژاردە نوێیەكە نرخی هەتا 600 كیلۆ واتی بە 100 دینارە بۆ هەر یەك كیلۆوات دیاری كردووە كە دەتوانین بڵێین خەڵك بەتێكڕا لە سەروو 600 كیلۆوات بەكاردەهێنن واتا (سێ ئەپمێر و نیو) و لە 600 بۆ 750 كیلۆوات هەر كیلۆواتێك بە 133 دینار و لە 750 كیلۆ وات هەتا 900 كیلۆواتیش 166 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك دیاریكراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەگەر خێزانێك مانگانە تەنها پێنچ ئەمپێر كارەبا بەكاربهێنێت ئەوا دەكاتە نزیكەی 100 هەزار دینار".
باسی لەوەشكردووە"لە 900 كیلۆوات بۆ سەرەوە واتا (پێنج ئەمپێر) بۆ سەرەوە نرخەكەی دیاری نەكراوە، بەڵام نرخەكەی گرانترە چونكە سیستمەكە (تصاعدی) یە هەتا سەركەوێ زیاتر دەبێت".
ئ پ
بیروڕا



