ئینستتیوتى نارین
رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و نەهێشتنی هەرجۆرە سەرپێچییەك لە بازاڕەكاندا لە مانگی رەمەزاندا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان شەش لیژنە پێكدەهێنێت.
حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"شەش لیژنەیان بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و هەر جۆرە سەرپێچییەكی تر پێكهێناوە كە ئەركی چاودێریكردنی تەواوی ناوچەكەیان لە ئەستۆیە".
وتیشی"سێ لەو لیژنانە بە شەوان و سێی تریشیان بە رۆژ چاودێری بازاڕەكان دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ژمارەیەك لە فرۆشیار و دووكانداران بەهۆی سەرپێچی و گرانكردنی نرخەوە سزادراون، بەڵام تا ئێستا هیچ دووكان یان بازاڕێكیان بەهۆی سەرپێچییەوە دانەخستووە".
ئ پ
بیروڕا



