کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی هاواری لێ هەستاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی هاواری لێ هەستاوە
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو هاوكارییانە لە لایەن عیراق و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتوون هیچی بۆ پارێزگای سلێمانی نەنێردراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند " حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری لە كەسە دەوڵەمەندەكان كۆكردوەتەوە لەو دۆخەدا بەڵام هیچ هاوكارییەكی بۆ ئێمە نەناردووە، حكومەتی دەستی بەستوین و هیچ هاوكاریشمان ناكات".

باسی لەوەشكردووە "ئەو پارەو هاوكاریانەی لە بەغدادەوە هاتووین هێچی نەدراوە بە ئێمە، تكایە حكومەتی هەرێم  بەزووی وەرنە سەرخەت لەبەر ئەوەی بارودۆخەكە لەوە زیاتر هەڵناگرێت".

ئەوەشی ئاشكراكردووە " نە ئەو پارەیەی حكومەت لە دەوڵەمەندەكانی كۆكردۆتەوە گەیشتووە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە بانكی ناوەندی عێراقەوە هاتووە،  نە ئەو پارەیەی لە (WHO) ەوە هاتووە بۆ هەرێم، نە ئەو پارەیەی  لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتووە،  نە ئەوەی بڕیاربوو كە ئەو ماڵە كەمدەرامەتەكان هاوكاری بكرێن هاوكاری كراون".
 
ئەوەشی خستەڕوو " حكومەتی هەرێم دەستی ئێمەیان بەستووە كە هیچ كۆمەك و داراییەك كۆبكەینەوە هەموویان بردوەتە ئەنجومەنی وەزیران و هیچ نادەن بە ئێمە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان