گێتی

ئیسرائیل هێرشیکی بەرفراوانی بۆ سەر غەززە ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل هێرشیکی بەرفراوانی بۆ سەر غەززە ئەنجامدا
مەودا میدیا-
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/3/18، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر غەززە ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوەو بەرپرسێکی ئیسرائیلیش دووپاتیدەکاتەوە تاوەکو حەماس تەواوی بارمتەکان ئازاد نەکات هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند "ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ شەڕ، ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، دەرگاکانی دۆزەخ بەڕووی کەرتی غەززەدا دەکرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ  بۆ سەر غەززە وەڵامی رەتکردنەوەی ئازادکردنی تەواوی بارمتەکانە لەلایەن حەماسەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ تەندروستی غەززە ئاشکرایکرد "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل زیاتر لە 200 هاوڵاتیی کوژراون و زیاتر لە 350 کەسی تریش بریندار بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan