کوردستانی
لە سلێمانی خۆپیشاندانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێستا لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی كاسبكاران و دوكاندارانی سلێمانی ناڕەزایەتی و گردبوونەوەیان دەستپێكردووە و داوای كردنەوەی دوكانەكانیان دەكەن.
كاسبكارانی شاری سلێمانی چوونەتە بەردەم قائیمقامیەتی شاری سلێمانی و داوایكردنەوەی دوكانەكان دەكەن و ژیانیان لە قورسیدایە.
ئەوان باس لەوە دەكەن، كرێیەكی زۆری دوكان و كارەبا و ئاوو خۆڵ و خاشاكیان لەسەرە و داوا دەكەن رێگەیان پێبدرێت بیكەنەوە تا بتوانن كار بكەن.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو رێنمایانەی كە دەرچووە پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن و پێویستی بە رێنمایی تر هەیە بۆ كردنەوەی دوكانەكان".
بەپێی زانیاریییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمەڵێك ڕێنمایی تر دەردەچێت بۆ دوكان و خاوەن كارو شوێنكارەكان و قۆناغی دووەمی ئاساییكردنەوەی ژیانی هاوڵاتیان دەستپێدەكات.