گێتی
گه‌وره شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پۆلیسى توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵى گه‌وره شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ و ده‌ستگیریكرد.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ، سه‌رۆكى گه‌وره شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ، له ماڵه‌كه‌ى خۆى ده‌ستگیركراو بڕوانامه‌كه‌شى لێسه‌ندرایه‌وه.
ناوبراو كاندیدى سه‌رۆك كۆماربوو بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، دواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى بڕوانامه‌كه‌ى چیتر ناتوانێت خۆى كاندید بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
هه‌ڵمه‌تێكى فراوان له توركیا ده‌ستیپێكردوووه و له لایه‌ن دواكارى گشتیی وڵاته‌كه فه‌رمانى گرتن بۆ سه‌دان كه‌سیتر ده‌رچووه.
له‌ماوه‌ى رابردوو ئیمامئۆغلو به توندى هێرشى كرده سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى، سه‌رۆك كۆمارى توركیا و باسى له‌وه‌كرد "چیتر تواناى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتى نییه" ئه‌وه‌ش هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌تى.
ع
بیروڕا



