کوردستانی
په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه رێككه‌وتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى سوریا ناسراو به ئه‌نه‌كه‌سه رایگه‌یاند، رۆژى رابردوو به سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رماندى گشتیی هه‌سه‌ده، هه‌ر یه‌كه له په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌رێنى بووه.
جدعان عه‌لى، سه‌رۆكى ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه له شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان، به ئاماده‌بوونى مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده به‌ڕێوه‌چووه".
وتیشى "كۆبوونه‌وه‌كه زۆر گرنگ و ئه‌رێنی بووه و له‌باره‌ى پرسى كورد بووه له رۆژئاوا‌و خۆشبه‌ختانه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى گرنگ بووه رێككه‌وتوون دروستبووه، له داهاتوو ورده‌كاریی ئه‌و رێككه‌وتنه بڵاوده‌كرێته‌وه".
ع
بیروڕا



