کوردستانی

سەلاحەدین بەهادین ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان پارتی و یەكێتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەلاحەدین بەهادین ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان پارتی و یەكێتی

مەودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە بارەی ئەو دۆخە ئاڵۆزە كە چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستان هاتوەتە ئاراوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوای كۆتایی هێنان بەو دۆخە دەكات و ئامادەیی خۆشیان نیشان دەدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

لە بەیاننامەكەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هاتووە "له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ڵكی كوردستان دوچاری به‌ڵایه‌كی جیهانی مه‌ترسیداربووه‌ته‌وه‌ و هه‌موولایه‌كمان به‌میللە‌ت و حكومه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌م به‌ڵایه‌داین و مه‌ترسی ده‌رهاویشته‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان دایگرتووین، به‌داخه‌وه‌ گوێ بیستی شه‌ڕی راگه‌یاندنی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌كردنی خاڵی ناكۆكی و گێچه‌ڵ به‌یه‌كتركردن ئه‌بین".

"ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌حاڵه‌تێكی هێجگار مه‌ترسیدار ده‌ڕوانینه‌ ئه‌م دۆخه‌ و ده‌خوازین كه‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئه‌ركی مێژوویی خۆیان هه‌ڵسن و رێگه‌ بگرن له‌م جموجۆڵ و ده‌نگۆ نه‌شازانه‌ی باكیان به‌ چاره‌نوسی میله‌ت نیه‌ و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ره‌و نادیار و هه‌ڵدێر ئه‌به‌ن".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئاشكرایه‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق جگه‌ له‌ شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر لێواری چه‌ندین مه‌ترسی دایه‌ و ناكرێ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ نادیده‌ بگیرێت و به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو رۆژێك زه‌نگی شه‌ڕی دوو ئیداره‌یی و له‌باربردنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان لێ بدرێ و دڵه‌راوكێ و نائومێدی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ماندوو و شه‌كه‌تی كوردستاندا".

هەروەها "له‌ سۆنگه‌ی هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی و نیشمانی یه‌وه‌ داواكارین له‌ به‌رێزان سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، به‌په‌له‌ هێرشی راگه‌یاندن و جه‌نگی سوشیال میدیا رابگرن، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری بازنه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و ئه‌گه‌ری جه‌نگ دووربخه‌نه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كتری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆڵی كاراتر ببینێ له‌م بارودۆخه‌دا، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتوو ئاماده‌یی هه‌ر ئه‌ركێكین له‌م باره‌یه‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان