گێتی
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا ده‌ستیكرد به گرتنى خۆپیشانده‌ران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دواى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و دروستبوونى خۆپیشاندان له چه‌ندین شارى توركیا به‌هۆى گرتنى ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلوى گه‌وره شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ، وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تى گرتنى خۆپیشانده‌رانى ده‌ستپێكرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا له‌و باره‌وه رایگه‌یاند "لە دوای شەپۆلی نائارامی گشتیی لە وڵاتەکەدا شەوی رابردوو لە نۆ شارى توركیا 343 کەس دەستگیرکران".
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا وتى "لە بابەتی پەیوەندیدار بە شارەوانی ئەستەنبوڵ، شەوی رابردوو له ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئەدەنە، ئەنتالیا، چانکالێ، ئەسکیشەهیر، کۆنیا و ئه‌درنه 343 کەس دەستبەسەر کراون".
ماوه‌ى چوار رۆژه دۆخی ناوخۆیی توركیا به‌هۆى گرتنى گه‌وره سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ شێواوه‌و خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان دژى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌ستیپێكردووه.
ع
بیروڕا



