کوردستانی
دادگاى فیدراڵیی بڕیار لهبارهى فرهژنى دهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بڕیار رۆژى سێشهممهى ئهم ههفتهیه، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە داواکراوە رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لاببرێت.
سکاڵاکە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکات، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لەماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی 2008ـی هەموارى یاسای بارى کەسی بدات.
بەگوێرەى ئەو هەموارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو مێردەکەی بۆ جارى دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە، لەگەڵ دانانی چەند مەرجێکی دیکە.
پارێزەرى سكاڵاكه داوای دەکات ئەم مەرجانە لا ببرێت كه خراونهته بهردهم پیاو بۆ هێنانى ژنى دووهم.
ع
بیروڕا



