کوردستانی

بڕیاردرا... بازاڕ دەكرێتەوەو ژیان ئاسایی دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاردرا... بازاڕ دەكرێتەوەو ژیان ئاسایی دەبێتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوكاندار و كاسبكارانی سلێمانی لە بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوە و داوایكردنەوەی دوكانەكانیان كرد، بڕیار لەسەر كردنەوەیان درا.

نوێنەری كاسبكارانی سلێمانی لەكۆبوونەوەدا لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بە بڕیاری قائیمقامیەت لە هەفتەی داهاتووەوە دوكان و بازاڕەكان دەكرێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "كۆمەڵێك بڕیار و رێنمایی هەیە پێویستە لە كاتی كردنەوە پێوەی پابەندبین و تا ئەو كاتە بۆمان دیاری دەكرێت كە چی بكەین".

لای خۆیەوە ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند" ئەگەر دۆخەكە بەرەو باشبوون بڕوات هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر كردنەوەی بەشێكی تری دوكانەكانی سلێمانی دەدرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان