کوردستانی

حكومەت وەڵامی خێرای هەڤاڵ ئەبوبەكری دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت وەڵامی خێرای هەڤاڵ ئەبوبەكری دایەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو هاوكاریانەی وەریگرتووە هیچی بۆ سلێمانی نەناردووە، فەرمانگەی میدیاو زانیاری وەڵامی پارێزگاری سلێمانی دایەوە.

لە راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  هاتووە "ئەو هاوكاریانەی كە خراوەتەر سەر حسابی بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕەكەی 20 ملیۆن دۆلار و 500 هەزار دۆلار دەبێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو پارەیە بۆ كڕینی خۆراك و پێویستی دەبێت و دواتر دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا".

هەروەها "بەغداد بڕی سێ میار و 500 ملیۆن دیناری ناردووە و بەسەر پارێزگاكان دابەش دەكرێت و هیچ هاوكارییەكی تر نەهاتووە بۆ حكومەت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان