کوردستانی
ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای 900 کەس ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئەنجامی 900 پشنکنینی کۆرۆنای راگەیاند بەپێی ئەنجامەکان سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند "لەکۆی ئەو 900 نۆسەد سواپەی هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا وەک دژە کۆرۆنا لەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی شارەکە وەرگیرا، خۆشبەختانە دەرکەوت ،کە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان نیگەتیف بوون و هیچ حاڵەتێکی هەڵگری ڤایرۆسەکەی تێدا نەبوو".