کوردستانی

پۆلیسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی هەسنان سەر بەناحیەی دیانا لەقەزای سۆران پۆلیسێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا.

موقەدەم شەماڵ دێواری، وتە بێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ريكەوتى 16ی نیسانی 2020 ئاگادار كراينةوە كاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ كەوا كەسێك بەناوی (ر. ر .ع ) له دايكبووى سالى 1984 دانشتووی گوندی هەسنان سەر بەناحیەی دیانا لەقەزای سۆران پیشە پۆلیس لەبەرگری فریاكەوتن خێزاندارە بەهۆی بەركەوتنی گوللەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا بو توێكارى و لێكولێنەوه لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆرا، بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان و گوفتاری شایەتحاڵەكان گومان دەكرێت حاڵەتی خۆكوشتن بێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان