کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 33ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان نووسیوویه‌تی "سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن".

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "له (33) مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و  ژمارەیەک گوند و ئاوایی دەڤەری خۆشناوەتی، کە رۆژی 1987/4/16 لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیابانکران و بووەهۆی شەهیدبوون وبرینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان". 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان