کوردستانی
بەهۆی هەژارییەوە چوار کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە بە هۆی هەژارییەوە لە چەند شارێکی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە بە هۆی هەژارییەوە لە چەند شارێکی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە رۆژی چوارشەممە 15ی نیسانی 2020 هاوڵاتییەکی ئیلامی بە ناوی "عادل ڕەشیدی"، تەمەن ٣٣ ساڵ بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و لە نامەیەکدا هۆی خۆکوشتنەکەی بە هەژاری و بێکاری لە قەڵەم داوە.
لە لایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە ژنێکی کرماشانی بە ناوی " زیبا خاوەری" تەمەن 43 ساڵ و دایکی سێ منداڵ، بە هۆی هەژاری و لە رێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها, رۆژی شەممە هاوڵاتییەکی 51 ساڵە بە ناوی " مەلەک محەممەد باقری" دانیشتووی گەڕەکی فەرجەی شاری سنە، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەو ئەو رۆژە لاوێکی 30 ساڵە بە ناوی "حەمید ئیبراهیمی" خەڵکی دێهلۆرانی ئیلام بەهۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.