کوردستانی

داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی فشار لە یاداشتنامەیەکدا ژمارەیەک داواکاری ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن تا 21/4/2020 بەفەرمی وەڵامی یاداشتەکەمان  بە ئەرێنی بداتەوە.

لە یاداشتاننامەکەی ئەنجومەنی فشاردا هاتووە "حکومەت سەرەتایی ترین مافەکان بۆهاوڵاتییان  دابین ناکات تەنانەت موجەکانیشیان دەدزن کەلەبەغدادەوە دێت بۆ فەرمانبەران، ئەوەی جێگەی داخە لەبەرامبەر ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە زاڵمە گەندەڵەدا ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک و کرداریمان نیە پشتیوانی لەمافخوراوان بکات بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی فشار داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین تا 21/4/2020 بەفەرمی وەڵامی یاداشتەکەمان  بە ئەرێنی بداتەوە لەئەگەری وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانمان ئەوا".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لەهەموو هاونیشتمانیان دەکەین لە هەمو چین و توێژەکان بەبێ جیاوازی ئەگەر خۆیان  بەمافخوراو دەزانن لە 22/4/2020 بە میکانیزمێکی نوێ  جیاواز لەخۆپیشاندانی  تەقلیدی لەسەرجەم کوچەو کۆڵانەکانی کوردستانەوە بڕژێنە سەرشەقامەکان مانگرتنێک و نارەزایەتیەکی بەرفراوان ئەنجام بدەن تادەسەڵات ناچاردەکەین بەملکەچکردن و جێ بەجێ کردنی داواکاریەکان, ئەگەر خۆشتان بەمافخوراو نازانن چی دی بەسەلە تیڤی وتۆرەکۆمەڵایەتیەکان خۆبەپاڵەوان کردن و بۆڵەبۆڵ و کروزانەوە تاکەی سودی نی یە و دادتان نایات". 

بەڕێزان ئەنجومەنی فشار لەسەرسەرجەم سێکتەرەکان ئیش دەکات لەئێستادا ئەم داوانامەیە بەگرنگ دەزانێت : 

1- دامەزراندنی دەرچوانی دانەمەزراو بەگوێرەی پێویستی فەرمانگەکەکان و بەشێوازێکی دادپەروارەنەو بەڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ساڵانی خزمەتی خۆبەخشی دانەمەزراوان وە حساب کردنی وەک ساڵانی خزمەت بەفەرمی.

 2- دانانی ڕێزبەندیەکی جێگیر بو لیستی مووچەی سەرجەم وەزەرەتەکان بەمەرجێک پێدانی مووچە لە ۳۰ڕۆژ زیاترتێپەر نەکات وە دیاری کردنی جارەنوسی موجەی مانگەکانی 1و2و3 کەلەحکومەتی ناوەندەوە هاتوە ،م ئەم مەهزەلەیە کوتایی پێبێنن پێویستان بەهەر وەزاارەتێک بوو پێشی خەن لەلیستەکەدا.

 3- دانەوەی پاشەکەوتی زورەملێی فەرمانبەران بەمیکانیزمێکی گونجاو کەفەرمانبەران بتوانن بۆخەرجیەکانی ڕۆژانەبەکاری بێنن وەدانانی کاتێک بۆ دەست پێ کردن بەدانەوەی ئەو مافە وە پێوستە لەم خاڵەدا رەجاوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بکرێت .

 4- دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و  هەژمارکردنی ساڵانی وانەبێژی وەک خزمەت و پێدانی شایستەداراییەکانیان  و نەهێشتنی جیاکاری لەنێوان ناوی مامۆستایان دا ( میلاک ٫ وانەبێژ ٫ گرێبەست ) یەکخستنیان لەژێر ناوی ماموستای میلاک چونکە پەروەردە پێویستی پێیانە و بەنەبونیان گرفتی گەورە بو پەروەردە دروست دەکات.

5- پەیرەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو و شایستە سەبارەت ئەمساڵی خوێندن لە پەروەردە و خوێندنی باڵا کەگونجاوبێت لەئاست دۆخی دەرونی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خوێندکاران بەسود وەرگرتن لە بریارەکانی حکومەتتی عێراق ئەگەر لەقازانجی سیستمی پەروەردەو خوێندنی باڵای  کوردستان بوو. 

 6- یەکخستنی هێزەچەکدارەکان لەژێرناوێکی یەکگرتوودا و دروست کردنی هێزێکی نیشتمانی کوردستانی کۆتایی هێنان بە هێزی حزب و بنەماڵە و شەخس!.

 7- چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بەگوێرەی داواکاریەکانیان خواستەکانیان جێبەجێ بکرێت و بەگەڕانەوەی میلاکاتیان بو سەر ناوەند یاخود مانەوەیان لەسەر هەرێم لەئەگەری مانەوەیان لەسەر هەرێمی کوردستان پێوستە شایستەداراییەکانیان ببرێتە کەرکوک لەبانکەکانی ئەوی وەریبگرن.

8- دادگایی کردن و بەسزاگەیاندنی بکوژانی  شەهیدانی ئازادیخوازی خۆپیشاندانەکان و رۆژنامەنوسان  وە ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیرکراواکان بەتایبەت هێمن مامەند لەپایتەخت. 

 9- گرنکی دان بە بەرهەمی ناوخۆیی و دروست کردنی کارگە و ساردکەرەوە بو بەکارخستن و پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و دابین کردنی پێداویستیە کشتوکاڵیەکان بوجوتیاران ڕەخساندنی هەلی کار گرنگی دان بە دەستی کاری ناوخۆی.

 10- پێدانەوەی پارەی کۆکراوەی کرێکارو کارمەندانی کەرتی تایبەت لە لایەن دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کە لە بنچینەدا هەموو مانگێک بڕێک پارە لە خاوەن کار وەردەگیرێت بۆ ئەوەی دەستگیرۆی ئەو توێژە بکرێت لە کاتی لەدەستدانی هەلی کار و نەخۆشی و رووداودا.

 11- دەرچوونی یاسای پارێزبەندی لەپەڕلەمان بو مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی لەپێناو بیناکردنی ووڵات بەشێوازێی تەندروست.

 12- قەرەبوکردنەوەی کاسبکارانی زیان لێکەوتی سەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ و دابین کردنی پێداویستی ڕوژانە بو کەمدەرامەت و نەداران لێخوشبوون لەکرێیی خانوو دوکان وئاو و کارەبا و باج وو ڕسوماتی ئەم دوومانگە لە هاونیشتمانیان بەگشتی.

13- دورخستنەوەی دەستی گەندەڵیی حزب لە بەرێوەبرن و کاری وەزارەت و فەرمانگەکان ڕێکخستنەوەیان بەشێوازێکی تەندروست و دانانی کەسانی شیاو و پسپۆڕ نەک تەسکیە و پشک پشکێنەی بێ بنەما.

 14- پێویستە داهاتی کوردستان بۆ خەڵکی ئاشکرا بکرێت وناشەفافی و ناڕونی کوتایی پێبهێنرێت و پەیوەندیەکان لەگەڵ ناوەند بە ڕێکەوتنی ئاشکرا دورلەبەرژەوەندی حزبی وبنەماڵەیی بێت.

 15- ئاشکرا کردنی سەرەوەت وسامانی بەرپرسان و بازرگانەهەڵتۆقیوەکانی سێبەری حزب و لێپێچینەوە لەهەموو سامانێکی دەست کەوتوو بەناشەرعی و گەڕانەوەی بو هاوڵاتیان.

 16- دادگایی کردنی گەندەڵ و خیانەتکاران لە گەل و نیشتمان و ئەنفالچی و جاش مستەشار و بازرگانانی نەوت لەگەڵ داعش ئەوانەی بشدارن لە دزینی قوتی هاوڵاتیان.

 17- کۆتایی هێنان بە قورخکاری سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری لەلایەن کۆمپانیا حزبی یەکانەوە پێویستە هەمووان مافی بازرگانی کارکردن و بەشداری کردنیان تییداهەبێت.

 18- کوتایی هێنان بە ڕوتانەوە کیرفانی میلەت لەلایەن کۆمپانیاکانی تلفون و انترنێت و لابردنی زیادەی نرخی کارت و خێراکردنی هێڵەکانی انترنێت و داشکانی نرخەکانیان داواکارین لە هاوڵاتیان لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەم داوایە بایکۆتی ئەوکۆمپانیایانە بکەن لەداهاتومیکانیزمی ئەوبایکۆتەرادەگەیەنین .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان