کوردستانی

سلێمانی. رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی. رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا
مەودا میدیا-

 لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک رێکاری نوێی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند بەپێی رێکارە نوێیەکە لە کاتژمێر (12)ی شەو بۆ (6)ی بەیانی هاتووچۆی پێویست و دیاریکراو بەپێی رێکارو رێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ناو هەر یەکەیەکی کارگێڕیی سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی تەنها بۆ ناو خودی سنوری یەکە کارگێڕییەکە ڕێگەپێدراو دەبێت.

پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (27)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (16/ 4/ 2020)دا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بە:

1- لەدوای (16/ 4/ 2020)ەوە تا (23/ 4/ 2020)، قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ لە سەعات (6)ی ئێوارە بۆ (12)ی شەو بەردەوام بێت.

2-قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆو یەكە كارگێڕییەكانی سنوری هەر پارێزگایشدا بەهەمان ڕێكاری پێشوو تا (23/ 4/ 2020)، بەردەوام بێت و رێگەپێدان لەنێوان پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و لەناو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی سیستمی رێگەپێدانی ئەلكترۆنی دەبێت، كە لەسەر وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆ بە ناونیشانی (moi.gov.krd) دانراوەو هاوڵاتی دەتوانێت لە حاڵەتی زۆر پێویست داوای رێگەپێدان بكات بەپێی ئەو رێنماییانەی كە لەو سیستمە دیاری كراوە، ئەم سیستمە لە (18/ 4/ 2020) کارا دەبێت.

3-لە سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی بەیانی هاتووچۆی پێویست و دیاریکراو بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ناو هەر یەکەیەکی کارگێڕیی سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی تەنها بۆ ناو خودی سنوری یەکە کارگێڕییەکە، ڕێگەپێدراو دەبێت.

٤- جوڵەی كشتوكاڵیی‌و پێداویستیە كشتوكاڵیی‌و پەلەوەرو ئاژەڵداریی و پیشەسازییەكان بەهەمان شێوەی جوڵەی بازرگانیی ڕێگا پێدراو دەبێت.

5-دەسەڵات دەدرێت بە هەموو قائیمقامیەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەپێی بارودۆخەكە كارو پیشەو کەسابەت و پێداویستی و خزمەتگوزارییەكان بەپێی تایبەتمەندی قەزاكە، لەماوەی نێوان سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی ئێوارەدا ڕێكبخەنەوە، ڕێکاری پێویستیان بەپێی ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بۆ دیاری بکەن، بەمەرجێک کارنەکاتە سەر قەدەغەی هاتووچۆ.

6-لەناو چەقی شاری سلێمانیدا، بەهیچ جۆرێک ڕێگا بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت، ئەو شوێنانەی ڕێگایان پێ دەدرێت لە سەعات (6)ی بەیانی بۆ (4)ی پاش نیوەڕۆ بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕییەکان لە ڕۆژی (19/ 4/ 2020)ەوە دەکرێنەوە، بەپێی ئەو ڕێکارانەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دیاریدەکات، ئەم بوارانەی دیاریکراون لە چەقی شارو شوێنە گشتییەکاندا ناکرێنەوەو بریتین لە (عیادە پزیشکیەکان، نۆرینگەکان، تاقیگە پزیشکیەکان، نۆرینگەکانی تیشک و سۆنار، چێشتخانە، چایخانە، کافتریا، قاوەخانە، شەربەتخانە، خواردنگا، ساردەمەنیی، شوێنی دانیشتنی شیرینییەکان، پارکی ئۆتۆمبێل و هەر شوێنێکی تر کە مەترسی لەسەر بەریەککەوتن و تێکەڵاویی هاووڵاتاین هەبێت)و ڕێگا بەهیچ زیادەڕۆییەک نادرێت.

٧- کرێکاریی و وەستایی و کاری بیناسازیی و دیکۆرات و هەر کارێکی ئەندازیاریی و چاپخانەکان، وەرشەو پێشانگاکانی کۆمپیوتەرو مۆبایل، پڕۆژەکان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، پێشانگاکانی مۆبیلیات، ئەلکترۆنیات، بەرهەمە پیشەسازیی و بیناسازییەکان ڕێگەپێدراو دەبن بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان، لە سەعات (6-8)ی بەیانی دەتوانن بچنە سەر کارو لە سەعات (4-6)ی ئێوارە لە کارەکانیان بگەڕێنەوە.

8-ناوچەکانی پیشەسازیی بەپێی ئەو ڕێکارانەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دیاریدەکات دەکرێنەوە، (جگە لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل).

9-کارگە بچوک و مامناوەندەکان بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕییەکان دەکرێنەوە، ئەندازیارو کارمەندو پیشەوەران لە سەعات (6-8)ی بەیانی بۆ (4-6)ی ئێوارە رێگە بە هاتووچۆکردنیان دەدرێت.

10-کارگە پیشەسازییەکان بەپێی ڕێکارو مەرجە تەندروستیی و کارگێڕییەکانی دیاریکراون، دەکرێنەوە.

11- ئاڵوگۆڕی کەرەستەی بیناسازیی لەنێوان یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا لە سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی ئێوارە ڕێگەپێدراو دەبێت.

12-هەر کەسێک کە بەپێی خاڵەکانی (6، 7، 8، 9، 10، 11، 12) ڕێگەی کارو کەسابەتی پێ دەدرێت، سەرپێچی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بکات، لەلایەن یەکە کارگێڕیی و لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە بۆماوەی (هەفتەیەک) دادەخرێت.

13-هێزەكانی ناوخۆو تیمە تەندروستیەكان لە ئەركەكانیاندا بەردەوام دەبن بۆ چاودێریكردنی قەدەغەی هاتووچۆ‌و پابەندبوونی خاوەن كارو هاووڵاتیان بە ڕێنماییەكانەوەو، ڕێكارە یاساییەكان بە هەموو شێوەیەك توندو ورد، بەڕێوە دەبەن.

14-رێنمایی بەردەوامی هاووڵاتیان بكرێت بۆ خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە.

15-راسپاردنی بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی دەوڵەت لە ئاستی پارێزگاو قەزاكاندا بۆ دیاریكردنی ڕێكاری خۆپارێزیی تەواو بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی بۆ قۆناغەکانی داهاتوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان