کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

روونکردنەوەیەکی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بەو ژنەی کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە کرێنشینە و بەھۆی ھەژارییەوە لەخانووەکەی دەرکراوە.

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "ئەو ژنەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەکەناڵی (NRT)وە بانگەشەی ئەوەی کرد کە کرێنشینەو لەلایەن خاوەنی خانووەکەیەوە بەھۆی نەبونییەوە دەرکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت کە ژنەکە فێڵی لەخەڵک کردووەو باری دارایی باشەو ھەژار نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد "پاش بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە، بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەکانی پۆلیسی ڕاسپارد کە سەردانی ئەو ژنە بکەن و بڕێک ھاوکاریی ماددی پێشکەش بکەن، بەڵام دوای بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس و دۆزینەوەی ھاوسەری ژنەکە، دەرکەوت کە باری دارایی ئەو خێزانە باشەو ھەژار نین و ژنەکە فێڵی لەخەڵک کردووە، دوای ئاشكرابونی لەئێستادا خۆی شاردوەتەوە، هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئەو ژنە هاوسەری هەیەو هاوسەرەكەشی لەیەکێك لەهێڵەكانی پاسی سلێمانی كاردەكات".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەوەش دەركەوتووە کە ئەو خێزانە خانویان هەیە لەگەڕەكی هەواری شارو خاوەنی چوار منداڵن، هەروەها بەپێی دانپێدانانی ھاوسەری ژنەکە، ئەو ژنە بەبێ ئاگاداری ھاوسەرەکەی ئەو کارەی ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکات کە باری داراییان باشە، لەرێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك (ئەوقاف، چاودێری كۆمەڵایەتی، یان رێكخراوەكان) هاوكاری و یارمەتییەکانیان بۆ ھەژاران دابین بکەن.
Qaiwan
Qaiwan