جیهانی

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ پەیامێکی توند ئاراستەی ئەردۆغان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەحمەد داود ئۆغڵۆ پەیامێکی توند ئاراستەی ئەردۆغان دەکات
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی پارتی گه‌له‌جه‌ك "دواڕۆژ" رایگەیاند با ئه‌ردۆغان باش بزانێت، كه‌ ئەوان‌ به‌رانبه‌ر به‌و تۆمه‌تانه‌ بێده‌نگ نابن كه‌ خستوویانه‌ته‌ ئەستۆیان.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌له‌جه‌ك "دواڕۆژ" رایگەیاند "به‌هۆی دژایه‌تیكردنی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌ردۆغان له‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران لایداوم".

ئاماژەی بەوەشکرد "حیزبە نوێیەکەمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگمان ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ میدیاكان باس نه‌كرا".

پەیامێکی ئاراستەی ئەردۆغان کرد وتی "با ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا باش بزانێت، كه‌ ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌تانه‌ بێده‌نگ نابین كه‌ خستوویانه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌، ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا په‌شیمانتان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ئەوەشی خستەروو "ئەردۆغان بابه‌تی به‌ر له‌ 3 ساڵ نوێ ده‌كاته‌وه‌ و ئێمه‌ تاوانبار ده‌كات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان