عیراقی

ئایا سەرکەوتنی مستەفا کازمی لە بەرژەوەندی کوردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا سەرکەوتنی مستەفا کازمی لە بەرژەوەندی کوردە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژی 9ی نیسانی 2020 سەرۆک کۆماری عیراق مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چاودێرێکی سیاسیش لەبارەی راسپردنی کازمی و بەرژەوەندییەکانی کورد لە سەرکەوتنی کازمی رایدەگەیەنێت کازمی لە رابردوو هاوڕاو و هاوسۆز و پاڵپشتی کورد بووە.

پێشڕەو وەیسی، چاودێری سیاسی لەبارەی راسپاردنی مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لیستێکی زۆری پەرلەمانی عیراق پاڵپشتی مستەفا کازمین، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە زیاتر لە کاندیدەکانی پێشوتر دەتوانێت متمابە ببەخشێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەک دەزانین لە ئێستاد عیراق بەشێوەیەکی هاوکێشەکانی ئاڵۆزبوون هەر کارئەکتەرێک بیەوێت ئەو پۆستە وەربگرێت پێویستی بە رەزامەندی زیاتر هەیە بەدەستی بهێنێت، بۆیە کازمی هەم ئەرکی قورسە و هەمیش شەقامەکە لەبەردەمیدا تەخت نەبووە، بەڵام  پێشبینی دەکرێت متمانە وەربگرێت بەپێی ئەو پاڵپشتیانەی هەیەتی، چونکە کازمی لەدوای 10 کۆبوونەوە توانرا کاندید بکرێت".

ئەو چاودێرە سیاسییەش ئەوەی خستەڕوو "شیعەکان نایانەوێت لە دوای لەدەستدانی دوو کارئەکتەر و نەهێنانی متمانەیان بۆشایی سیاسی دروستبێت، بۆیە پێموایە بەشێکیان ململانێکان وەلادەنێن و کۆندەنگ دەبن لەسەر خودی کازمی".

سەبارەت بەوەی سەرکەوتنی کازمی تاچەند لەبەرژەوەندی کورد دەبێت ناوبراو وتی "لەگەڵ دیاریکردنی کازمی هەردوو حزبی سەرەکی لە  هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ دووپاتکردەوە باسی ئەوەیان کرد کە کازمی لە رابردوو هاوڕاو و هاوسۆز و پاڵپشتی کورد بووە، بەڵام ئێمە ئەوەمان لەبەرچاوبێت هەر کەسایەتیەک کە لەماوەی رابردوو پێش ئەوەی بچێتە سەر کورسی دەسەڵات دۆستایەتی لەگەڵ کورد هەبووە و دواتر رای گۆڕاوە، لەبەر ئەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات سیاسەت دەکات".

وتیشی "پێویستە ئەو پەیوەندییەی کەسیانەی کورد کە لە ئێستادا لەگەڵ کازمی هەیانە درێژەی پێبدرێت، بۆیە ئومێدەوارین سەکردایەتی کورد بتوانێت ئەو پەیوەندییە بەردەوامی پێبدەن لە قازانجی چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان بە‌غدا و هەولێر".
Qaiwan
Qaiwan