کوردستانی
لە بەغداوە شاندێك دەگاتە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، بڕیارە شاندێكی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بگاتە هەرێمی كوردستان لە بارەی پرسی نەخۆشی كۆرۆنا.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شاندە پێكهاتووە لە شانەی قەیرانەكانی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بەسەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
ئاماژەی بەوەشكرد "مەبەستی سەردانەكە لە بارەی پرسی نەخۆشی كۆرۆناو نەخۆشخانەكان و كەرەنتینەكراوانن، دواتر لەگەڵ بەرپرسان كۆدەبنەوە".