کوردستانی
كەسێكی تەمەن 75 ساڵ خۆی خنكاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی راگەیاندانی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی كەسێكی تەمەن 75 ساڵ هێنراوەتە نەخۆشخانەكەمان و دەركەوتووە خۆی خنكاندووە.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 10ی شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی گەرمک تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە هاوڵاتی یەکە بەناوی (ج،ک،م) و لە دایكبوو 1945خەڵکی پێنجوێنەو دانیشتووی شاری سلێمانی یە".
ئاماژە بەوەش كرد "ئەو هاوڵاتیە بەسەردان هاتوەتەوە بۆ پێنجوێن پاش پشکنینی بەشی پزیشکی دادوەری دەرکەوت کەسەکە خۆی خنکاندوە".
هەروەها وتی "ئەو رووداوە لە گوندی گۆخڵانی سەر بەناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن روویداوە".