کوردستانی
توركیا دەستی بە بۆردومان كردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتی توركیا ناوچەی چەمانكێیان لە سنوری دهۆك بۆردومان كردەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا گەشتووە "فڕۆكە شەڕەكەرەكانی توركیا بە چڕی بۆردومانی سنوری ئامێدی و دهۆكیان كردووە لە گوندی چەمانكێ".
بە وتەی هاوڵاتیانی ئەو سنورە، فڕۆكەكان زۆر نزیكبوون و بۆردومانەكەشیان نزیك بووە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی ئەو گوندانە.
هەرچەندە تائێستا زیانەكانی ئاشكرا نەبووە، بەڵام هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ترسیان لێ نیشتووە و بەشێكیان چونەتە دەرەوە ماڵەكانیان.
پێش چەند رۆژێك فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیا بارگایەكی پەكەكەیان لە زینی وەرتێ بۆردومان كرد و بەهۆیەوە پێنج گەریلای پەكەكە كوژران.