کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-

ناصح حەسەن، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان لەماوەی رابوردوودا رۆژانێکی سەختمان پێکەوە تێپەڕاند سوپاسی هاوکاریو پشوودرێژیتان ئەکەین، هیوادارین بەهەموومانەوە بتوانین قۆناغی داهاتوش بەسەرکەوتویی تێبپەڕێنین ئەگەر نا ئەوە ئەگەڕێینەوە بۆ خاڵی سەرەتاو ناچار ئەبین بەدەستپیکردنەوەی بژاردە سەختەکانی رۆژانی رابوردوو، چونکە تائێستا کۆرۆنا لەناوماندا ماوەو بەتەواوی لەناو نەچوە، قۆناغی خۆپاریزی و جێبەجیکردنی رێنماییەتەندروستیەکان کاری هەرە پێشینەی هەموومان ئەبێت، تکایە هاوکاربن.

قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ وەکوو خۆی بەردەوامە لە کاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو، ریکارەکانی تر کەلە بریاری بەڕێز پاریزگاری سلێمانیدا هاتوە وەکوو جۆی جێبەجێ ئەکرێت.

ڕێگە بەو فرۆشیارانە دەدرێت کەلەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەت و لیژنەی ئەمنیەوە دەکرێنەوە بەپێی ئەم ڕیکارانەی خوارەوە:

1. دوکانی مۆبایلو سەرتاشخانەکان بە پێی ڕینمایی لیژنەکانو چۆنیەتی کارکردنیان لەکاتژمێر 9.30 نۆو نیو بۆ کاتژمێر 5.30 پێنجونیوی ئێوارە کراوە ئەبن. ڕۆژی هەینی بەداخراوی ئەمێننەوە.
ڕێنماییەکانی تەندروستی و لیژنەکانی قائیمقامیەت وەکوو خۆی جێبەجێ ئەکرێت لە ژمارەی کڕیارو دوورییان لەیەکەوە و بەکارهێنانی دەمامکو دەستکێش بە پێچەوانەوە دادەخرێن

2. دوکانەکانی تر کەلەڕێنماییەکانی پارێزگاری سلێمانیدا ڕێگەی پێدراوە ڕۆژانە لە کاتژمێر 9.30 بەیانی بۆ کاتژمێر 5.30 پێنجونیوی ی ئێوارە ئەکرێنەوە. ڕۆژانی هەینی بەداخراوی ئەمێننەوە.

3. کارگەکانی بیناسازی واتە کەسارەکان و برینەوەی بەرد(مشارەکان )تەنها شەش کاتژمێر لەڕۆژێکدادەکرێنەوە بەپێی خشتەیەکو بونی کارەبای نیشتیمانی لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتەوە بۆیان دیاری ئەکرێت. ڕۆژانی هەینی بەداخراوی ئەمێننەوە
4. ئەم جیگایانە ڕیگەپێدراو ئەبن بەمەرجی پیادەکردنی ڕیکارەکانی خۆپارێزی و جیبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ خۆپاراستنو بلاو نەکردنەوەی کۆرۆنا لەبەکارهێنانی دەمامکو دەستکێشو ژمارەی کڕیارو دووری نێوانیان بەپێی ڕینمایی لیژنەکان.
5. هەموو جۆرە کۆبونەوەو گردبونەوەیەک لەناو دوکانەکاندا قەدەغەیەو دەبێت دووری نێوان کڕیارو فرۆشیار لە دوو بۆ سێ مەتر کەمتر نەبێت.
6. پێویستە هاوڵاتی بەدەستکێشو دەمامکەوە بڕواتە فرۆشگاو دوکانەکان
7. رۆژانە فرۆشیارو دوکانەکان لەکردنەوەو داخستندا مادەی پاکژکردنەوە واتە تەعقیم بەکاربهێنن بۆ خاوێنکردنەوەی دوکانەکانیان.
8. هەرجۆرە سەرپێچیەک لەلایەن دوکاندارو فرۆشیارو هاولاتیانەوە ڕووبەڕوی ڕیکاری یاسایی توند ئەبێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان