گێتی

خامنه‌یی به‌ دانوستانه‌كه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


خامنه‌یی به‌ دانوستانه‌كه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشه‌

مه‌ودا میدیا-

رابەری باڵای شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، دانوستانی عومان یەكێك لەو دەیان كارە كە وەزارەتی دەرەوەی پێی هەڵدەسێت، ناكرێت گرفتەگانی وڵات بەم دانوستانەوە ببەستینەوە. 

ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رابەری باڵای شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "ئێمە نە بەگەشبینی لەڕادەبەدەر، نە بە بەدبینی لەڕادەبەدەر تەماشای ئەم دانوستانە ناكەین، لە كۆتایدا ئەمە هەنگاوێكە كە بڕیاری لەسەر دراوەو لە قۆناغەكانی یەكەمیدا بەشێوەیەكی باش جێبەجێكراوە".

وتیشى "ئێمە بە سروشت زۆر بەدبینین لە لایەنی بەرامبەر كه‌ مەبەست له‌ ئەمه‌ریكایە، بەڵام لە توانای خۆمان گەشبینین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نابێت هەڵەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی "برجام" لەم دانوستانەدا دووبارە بكرێنەوە، لە "برجام"دا بە هەڵە وڵاتمان مەرجدار كرد".

ع
Qaiwan
Qaiwan