کوردستانی
رووداوێكی هاتووچۆ لە ناو شاری سلێمانی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك پردی دەباشان لە شاری سلێمانی روویدا هیچ زیانێکی مادی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە "ئەو رووداوە لە نزیك پردی دەباشان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدوە و زیانی گیانی نەبووە".
لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی 68 رووداو روویداوە و 14 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.