کوردستانی

كەشوهەوای پێشبینیكراوی 24 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوای پێشبینیكراوی 24 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە


مەودا میدیا-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی پێشبینی كەشوهەوای سبەینێ بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەكە سبەی یەك شەممە 20/4/2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێك جاریش دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و خێرایی با نێوان 10 بۆ 20كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا. 

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بۆ سبەی یەك شەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە رێژەی یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ بەرزتر دەبێتەوە. 

پێشبینی پلەی گەرمای شارەكانی هەرێم بۆ سبەی یەك شەممە بەم شێوەیەیە
هەولێر : 29  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 27  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 31 پلەی سیلیزی  
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan