کوردستانی
حاڵەتێكی مردنی سەیر لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتیەكی گەڕەكی خەبات لە قەزای سۆران دوای ئەوەی دەرزییەكی بۆ خۆی بەكارهێناوە، سەر ئەنجام گیانی لە دەستداوە.
پۆلیسی قەزای سۆران بڵاویكردەوە "كاتژمێر هەشتی ئەمشەو هەینی، دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە لە بوونی رووداوێك، دوای گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت حاڵەتێكی گیان لە دەستدا هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە "لەگەڕەكی خەباتی قەزای سۆران هاوڵاتییەكی تەمەن 30 ساڵ بە ناوی (ب، ی، خ) لە ڕەگەزی نێر، دوای ئەوەی خۆی دەرزییەكی پزیشكی بۆ خۆی بەكارهێناوە و داویەتی لە خۆی، دواتر گیانی لە دەستداوە، تەرمەكەشی رەوانەی پزیشكی داد كراوە لە نەخۆشخانەی ئاشتی قەزاكە بۆ كاری توێكاری".
باس لەوەشكراوە "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە كراوەتەوە".