کوردستانی
عەلی قەرەداغی دووەم پەیامی لەبارەی غەززە بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان سەبارەت بە دۆخی غەززەو بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل دووەم پەیامی بڵاوکردەوەو داوای هەڵوێست لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات.
د.عەلی قەرەداغی، سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند "غەززەی بریندار لەبەرچاوی جیهاندا بەتەواوی وێرانکرا، نزیکەی 200 هەزار کەس شەهید و برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "سوپای ئیسرائیل منداڵانی بێ باوک و بێوەژنان برسی و نەخۆش دەکوژێت، مزگەوتی ئەقساو قیبلەی یەکەمی موسڵمانان و شوێنی شەو ڕەوی پێغەمبەری خودا بێویژدانانەو بێدینانە دەستدرێژی کراوەتە سەر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو ""ئەی ئوممەتی ئیسلامی، ئەی ویژدانی مرۆڤایەتی، بێدەنگی هەتا کەی؟ چی ماوەتەوە بۆ جوڵەو هەستانەوەو راگرتنی ئەم دەستدرێژییە دڕندانەیە؟، كهی كهی كهی، ئێوە لهكوێن؟".
ب ح

بیروڕا