کوردستانی

سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆببێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دۆخی عیراق و ناچەکە تاوتوێ بکات.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو بابەتانەی پێویستن، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، چاوەڕواندەکرێت، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، گفتوگۆکانی نێوان وەفدی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وەک بابەتێکى سەرەکی تاوتوێ بکرێت.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan