کوردستانی

ژمارەیەكیتر لە فەرمانبەران ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەكیتر لە فەرمانبەران ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە


مەودا میدیا- 
لە وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان ژمارەیەكیتر لە فەرمانبەرانی هەرێم ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەنێردرین بۆ شارەوانییەكان.

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی راگەیاند" نزیكەی 35 هەزار فەرمانبەر لە پێش جەژنی رەمەزان ناویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بوو بە مەبەستی پێدانی زەوی و ئەمڕۆش رەزامەندی لەسەر ناوەكانیان دراوە كە زیاتر لە 19 هەزار فەرمانبەر دەبن". 

وتیشی" ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناویان گەڕاوەتەوە، خانەنشینی سەربازی و شارستانین و هەندێكیشیان فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆن و دواتر ناوەكانیان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەنێرین بۆ شارەوانییەكان". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئەم هەفتەیە ناوی بەشێكی دیكە لە فەرمانبەران دەگەڕێتەوە كە پێشتر ناویان لەگەڵ ئەو 19 هەزارە نێردرابوو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كە ژمارەیان زیاتر لە 15 هەزار كەسە و بەشێكی زۆری وەزارەتەكانی تێدایە". 
ئ پ 
 

Qaiwan
Qaiwan