کوردستانی
كەسوكاری ئەنفالكراوان سەردانی سەماوە دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی بینینی شوێنی زیندانیكردن و زیندەبەچاڵكردنی شوێنی كەسوكار و ئازیزانیان، ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان سەردانی سەماوەیان كرد.
ئەركان حەمەڕەشید، یەكێك لەو كوڕە ئەنفالانەی كە ئێستا لەگەڵ كەسوكاری ئەنفالكراوان لە سەماوەیە بە مەودا میدیای راگەیاند"دوێنێ لە بەشێكی شار و شارۆچكەكانی هەرێم بە تایبەتیش ناوچەكانی گەرمیانەوە ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بەرەو سەماوە بەڕێكەوتوون".
وتیشی"شەوی رابردوو لە سەماوە لەلای شوێنی زیندانیكردن و زیندەبەچاڵكردنی كەسوكارەكانیان ماونەتەوە و ویستوویانە هیچ نەبێت تەنها شەوێك لەو جێگەیە بن كە ئەوانی لێ ئەشكەنجە و ئازاردراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە هەر جێگەیەك لەو ناوچەیە كە دەڕوانیت دەیان پاشماوەی كەسوكارەكانیان هەیە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە ئەو پارچانە كۆبكرێتەوە و لە جێگایەكی پارێزراودا هەڵبگیرێت".
ئ پ
بیروڕا



