کوردستانی
هاتوچۆی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە بارەی كارنەكردن بە بریكارنامە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە،ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە راییكردنی مامەڵە بە بریكارنامە (وكالە) لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگیراوە و كاری پێناكرێت، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە راییكردنی مامەڵە بە بریكارنامە لە بەڕێوەبەرایەتی هاوچۆی هەولێر نەوەستاوە و بەردەوامیش كاریپێدەكرێت.
لە روونكردنەوەكە باس لەوەشكراوە، هەر هەواڵ و زانیارییەك سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەلایەن خۆیانەوە بڵاونەكرێتەوە ئەوان لێی بەرپرس نین و هاوڵاتییانیش بۆ زانینی راستی هەواڵەكان دەتوانن سەردانی پەیج و ماڵپەڕی هاتوچۆی هەولێر بكەن.
ئ پ
بیروڕا



