کوردستانی

دوای ئۆندەر، ئەحمەد تورکیش رەوانەی نەخۆشخانە کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای ئۆندەر، ئەحمەد تورکیش رەوانەی نەخۆشخانە کرا


مەودا میدیا-

 دوای ئەوەی هەفتەی رابردوە سرری سورەیا ئۆندەر، سەرۆکی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی بەهۆی جەڵتەوە رەوانەی نەخۆشخانەکرا، ئەحمەد تورکیش رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، دوای تێكچونی دۆخی تەندروستیی ئەحمەد، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەروین بوڵدان سەردانی ئیمراڵی کردووە بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە.

تێکچوونی دۆخی ئەو دوو ئەندامەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوون و دانیشتنەکانی شاندەکە دەبێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan