کوردستانی
ئەو ژنەی بەبێ ئاگاداریی پیاوەکەی بە شوودرابوو دەستگیکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە چەند رۆژی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە ژنێک لە سنوری ئیدارەی سۆران بەبێ ئاگاداریی پیاوەکەی دراوەتەوە بە شوو، ئەمەش لە سۆشیال میدیاو لای هاوڵاتییان هەرزوو دەنگی دایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن پۆلیسی سیدەکانەوە بڵاوکرایەوە، عەزیز سلێمان و نورا فوئاد بەتۆمەتی هاوسەرگیریی نایاسایی دەستگیرکراون.
پیاوی ئەو ژنەی لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد "هاوسەرەکەی خۆی بۆ سەردان بردووەتەوە ماڵی باوکی، دوای هەفتەیەک بەبێ ئاگاداریی و وەک خۆی دەڵێت بە تەڵاقی خۆیەوە دراوەتەوە بە شوو".
ئەوەی لای خەڵک و رایگشتیی نامۆبوو، شوکردنەوەی نورا بوو بەبێ ئاگاداریی مێردەکەی و هاوکات شوکردنەوەی بوو بەپیاوێکی تەمەن سەرو 70 ساڵ.
ع
بیروڕا



